کوردستانی
قه‌رزه‌كانى كۆڕه‌ك تیلیكۆم ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
لیژنه‌ى گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق ته‌واوى قه‌رزه‌كانى سه‌ر كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆمى ئاشكراكرد و باس له داواكارییه‌كى ئه‌و كۆمپانیایه‌ش ده‌كات.
زەهرە بەجاری، سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "کۆی قەرزەکانی سەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دوو تریلیۆن دینارە كه هى ساڵانى رابردووه و ئه‌و كۆمپانیایه‌ى پابه‌ند نه‌بووه به دانه‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "کۆمپانیاکە له نوێترین هه‌ڵوێستیدا داوایکردووە ئەو بڕە پارەیە بە قیست و بە ماوەی 8 ساڵ بداتەوە".
به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى قه‌رزه‌كانى سه‌ر كۆڕه‌ك، ماوه‌ى ساڵێكه په‌یوه‌ندیكردن له كۆڕه‌كه‌وه بۆ تۆڕه‌كانى تر راگیراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له 20ى مانگى رابردوو بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له كۆڕه‌ك راگیرا.
ع
بیروڕا



