کوردستانی

فڕۆكه‌كانى توركیا ئاسمانى قه‌ندیل چۆڵ ناكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆكه‌كانى توركیا ئاسمانى قه‌ندیل چۆڵ ناكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

سوڕانه‌وه‌ى بەرفراوانی درۆنەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی باکوری عیراق و جووڵەی هێزەکانی ئەو وڵاتە بەرەو بەرزاییەکانی قەندیل سەرنجی میدیا عەرەبییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عیراقى به‌ سایتى ئەلمەیادینى راگه‌یاندووه‌ "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە سەرەتای ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌وە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەسەر چیای قەندیل لە باکوری عیراقدا دەسووڕێنەوە".

وتیشى "تێبینی ئەوە کراوە کە هێزەکانی تورکیا بەرەو ناوچەکانی باشوری چیای قەندیل لە باکووری عیراق جووڵەیان کردووە".

ئەم ناوچەیه‌ بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی تورکیا بۆتە کێشە و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ کۆکردنەوەی‌ زانیاریی دەفڕن.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان