کوردستانی
کرێی لێخوڕینى ئۆتۆمبێل بۆ مۆڵه‌تى شۆفێری هه‌رزانكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرتنى پاره‌ى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تیش شۆفێری دیاریكرد و داواش ده‌كات هه‌موو نوسینگه‌كانى پێوه‌ى پابه‌ندبن.
له نوسراوه‌ێكى به‌ڕێوه‌به‌رى دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ هاتووه "بۆ هه‌ر وانه‌یه‌مى تیۆریی كه ماوه‌ى 45 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت بڕى سێ هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت".
هه‌روه‌ها "بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كى پراكتیكى، واته لێخوڕینى ئۆتۆمبێل بڕى 20 هه‌زار دینار له فێرخواز وه‌رده‌گیرێت".
لاى خۆیه‌وه پشتیوان سابیر، راهێنه‌رى شۆفێری به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و نوسراوه ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م نوسینگه‌كان كراوه و ده‌بێت هه‌مووان پێوه‌ى پابه‌ندبن".
وتیشى "ئه‌و بڕه پاره‌یه پێشتر بۆ كاتژمێرێك 26 هه‌زار دیناربووه بۆ کاتژمێرێک و 10 خولەک، به‌و پێیه نرخه‌كه‌ى هه‌رزانكراوه".
ع

بیروڕا



