کوردستانی
ئۆجه‌لان له زیندان چى به‌سه‌ر هاتووه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى شاندى ده‌م پارتى بۆ ئیمراڵى باس له دۆخى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى، سه‌رۆكى زیندانیكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌كات.
پەروین بوڵدان، ئه‌ندامى شاندى ده‌م پارتى بۆ ئیمراڵى رایگه‌یاند "ئۆجه‌لان له ناو زیندان نه‌شته‌رگه‌ری ئاوى سپى بۆ چاوى ئه‌نجامدراوه، له رووى جه‌سته‌یشیه‌وه پیر بووه".
وتیشى "زوو زوو ئاو به چاوه‌كانى دێت و به ده‌سته‌سڕ فرمێسكه‌كانى ده‌سڕى، به‌ڵام ناتوانین زۆر باسى ته‌ندروستیی و دۆخى ئۆجه‌لان بكه‌ین".
باسى له‌وه‌شكرد "بە مۆڕاڵێکی بەرزەوە هیوای بە پڕۆسەی ئاشتی هەیە و وه‌ك دوا هەل ناوی بردوه، وتویه‌تی نابێت لەدەست بدرێت، تەلەفزیۆنێکی بۆ دابینکراوە کە 22 کەناڵی تێدایە و شەوانیش زو دەخەوێت".
ع
بیروڕا



