کوردستانی

په‌كه‌كه‌ بڕیاریدا خۆى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌كه‌كه‌ بڕیاریدا خۆى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى په‌كه‌كه‌ ئاشكراى كرد، خۆمان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌ و چه‌ك داده‌نێین و كۆتایی به‌ قۆناغى چه‌كداریی ده‌هێنین.

موستەفا قەرەسوو، سەركردەی باڵای پەكەكە بە میدیای فەرمی حزبکەی راگەیاند "با كەس گومانی لەوە نەبێت، په‌كه‌كه‌ كۆنگرە دەبەستێت و خۆى هەڵدەوەشێنێته‌وه‌".

وتیشى "پەكەكە هەڵدەوەشێنینەوە و كۆتایی بە خەباتی چەكداری دەهێنین و با هیچ كەسێك گومانی لەوە نەبێت، لێرەدا پێویستە دەوڵەت و دەسەڵاتیش بێ هیچ بیانوویەك ئەوەی پێویستە بۆ دیموكراتی هەنگاوی بۆ بنێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نابێت گەلی كورد نیگەرانیی هەبێت، پێویستە متمانەی بەخۆی هەبێت و بزانن ئەمە هەنگاوێكە بەرەو دیموكراسیی توركیا و چارەسەری كێشەی كوردیشە".

باسى له‌وه‌شكرد "سەرەتا پێویستە ژنان و گەنجان خاوەندارێتی بكەن، چونكە ئەوان هێزی پێشەنگن و كۆتایی هاتنی شەڕ زۆرترین بەرەوپێشچوون تۆمار دەكات و ئەمە قۆناغێكی نوێی خەباتە".

كۆتایی مانگى رابردوو عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى، سه‌رۆكى زیندانیكراوى په‌كه‌كه‌ له‌ په‌یامێكى مێژوویدا داواى كرد په‌كه‌كه‌ كۆنگره‌ ببه‌ستێت و خۆى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و چه‌ك دابنێن بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى بگاته‌ چاره‌سه‌ر.

ع
Qaiwan
Qaiwan