کوردستانی
سهلاحهدین دهمیرتاش ئازاد نهكراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
پارێزەری سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی زیندانیكراوى کورد له توركیا، رایگهیاند، ئازادنهكراوه و له زیندانه.
مەحسوونی قارەمان، پارێزەری سەلاحەدین دەمیرتاش به كوردپرێسی راگهیاندووه "پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیا و پهیوهندیی تەلەفۆنی دهوڵهت باخچەلی، لەگەڵ دەمیرتاش چاوڕوانی بۆ ئازادکردنی ناوبراوى زیاتر کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لەمبارەوە نییە".
وتیشى "ئەگەر ئەم پڕۆسە بە شێوازێکی دروست بڕواتە پێش بێ گۆمان لەبارەی ئازادیی زیندانییە سیاسییەکانەوە هەنگاوی ئەرێنی هەڵدەگیردرێت".
دەنگۆی ئازادیی دەمیرتاش لە کاتێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە دەمیرتاش چەند رۆژ پێش ئێستا تەنها بە مەبەستی یاوەریکردنی هاوسەرەکەی لە کاتی نەشتەرگهریدا مۆڵەتی دەرچوون لە زیندانی بۆ دەرکرا و پاشان دووبارە گەڕێندرایەوە زیندان.
ع
بیروڕا



