کوردستانی
بۆچی رێباز حەملان دەستیلەکارکێشایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوار شەممە 2025/3/5، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد ئاگاداری کێشەی رێباز حەملانە و بەهۆی هەڵوێستەکانییەوە لە وەزارەتی دارایی عیراق رۆڵی پێنەدراوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "ئاگاداری كێشەی رێباز حەملانە و چەند جارێک وەك بریكاری وەزیر لەسەر كێشەی مووچەی فەرمانبەران قسەی هەبووە و پێی وایە كوردە و نابێ كێشە بۆ فەرمانبەرانی كورد دروست بكرێ بۆیە هەڵوێستی وەرگرتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێباز حەملان خوازیاربووە رۆڵی تەواوی هەبێت لەسەر چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بەڵام ئەو کارەی پێ نەكراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەوەی وەزارەتی دارایی دەیكات بەرانبەر فەرمانبەرانی كوردستان سیاسییە، بۆیە رێباز حەملان دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە".
ب ح

بیروڕا