کوردستانی

رێگرییەکانی بەردەم کاڵاکانی هەرێم هەڵدەگیرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگرییەکانی بەردەم کاڵاکانی هەرێم هەڵدەگیرێن
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرایکرد بەمەبەستی هەڵگرتنی رێگرییەکانی بەردەم هەناردەکردنی بەرهەمە پیشەسازییەکان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عیراق سەردانی بەڕێوبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازیی کردووە.

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەوڵەکانیان بۆ لابردی رێگرییەکانی بەردەم بەرهەمە پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناوەڕاست و خواروی عیراق بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لێکتێگەیشتنی باش دروستبووەو  بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەسەر کۆنووسی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوولا کۆتایی دێت بە رێگریەکانی بەردەم بەرهەمە پیشەسازییەکانی هەرێم".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ هەمان مەبەست لە پەیوەندی بەردەوامدابوون لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و بەڕێوبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan