کوردستانی
محەمەدی حاجی مەحمود: پارتی و یەکێتی پلانیان نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد راپەڕین، وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە مێژووی کورد دا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامانجەکانی راپەڕین وەک خۆی بەدینەهاتووە.
محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان "دوای راپەڕین و 34 ساڵ حکومەت هێشتا ناتوانێت ئیدارەی چوار پارێزگا بدات، لەم ماوەیەدا نەتوانراوە ئیدارەیەکی باش بەڕێوەببرێت، پارتی و یەکێتیش بەرپرسن لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پارتی و یەکێتی 70٪ و حزبەکانی تر لە 30٪ بەرپرسن لە شکستەکانی 34 ساڵی رابردوو، کە تاوەکو ئێستا ناتوانن مووچە و قووت و خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتییان دابین بکەن، شەرم دەکات حکومەتی هەرێم وەفد رەوانەی بەغدا دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای 34 ساڵ حکومەتی هەرێم موحتاجی دەستی بەغدایە و نەیتوانیوە ژێرخانێکی ئابووری بەهێز بنیاد بنێت، لە بەرانبەردا هەندێک وڵات لە ماوەی ئەم 34 سالەدا زانست و چەکی ئەتۆمیین، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم لە ماوەی چەند ساڵی فرۆشتنی نەوتدا 27 ملیار دۆلار قەرزدارە، کەس نازانێت نەوتیان فرۆشتووە یان نەوتیان کڕیوە، لەم نێوەندەشدا خەڵک بەشداربووە لەم قەیرانانەدا و چەندین ساڵە بەشداریی لە هەڵبژاردن دەکات و دەنگ بەو حزبانە دەدات".
باسی لەوەشکرد "دەبوو حکومەتی هەرێم پارێزگاریی لە سەرمایەی نیشتمانی بکردایەو چەندین بەنداوی لەسەر رووبارەکان بنیاد بنایە تاوەکو پێویستی بە وڵاتانی دراوسێ نەبێت، دەبوو ئەو کارەساتانەی بەسەر میللەتەکەماندا هاتوون بەرپرسانی ئەم هەرێمە رابچەڵەکێن".
ب ح

بیروڕا