کوردستانی
رۆژی 3/16 کرا بەپشووی فەرمی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/3/6، پەرلەمانتارێکی یەکێتی ئاشکرایکرد کە دیاریکردنی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە وەک پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عیراقدا بە هەوڵی فراکسیۆنەکەی ئەوان بووە.
غەریب ئەحمەد محەمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و هۆزەکان لە پەرلەمانی عیڕاق بە مەودا میدیای راگەیاند "بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنن کە بە هەوڵی ئەوان رۆژی 3/16 یادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە سەرتاسەری عیراق پشووی فەرمییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەك فراکسیۆنی یەکێتی و جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف نوسراوێکیان بەژمارە 147 لە 2024/5/22 ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە نووسراوەکەدا داوایان کردووە کە بە فەرمی رۆژانی 3/16 یادی کیمیابارانی هەڵەبجە و 4/14 یادی ئەنفال دژ بە گەلی کورد لە سەرتاسەری عیراق بکرێنە پشووی فەرمی".
باسی لەوەشکرد "سەرۆكی پەرلەمان واژۆی لەسەر نووسراوەکەیان کردووە و دەنگی پێویستی ئەندامانی پەرلەمانی بەدەستهێنا، لەئێستادا بە فەرمی پەسەند کراوە".
ب ح

بیروڕا