کوردستانی

سەرەرای ئاگربەست پەلامارەکانی تورکیا بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرەرای ئاگربەست پەلامارەکانی تورکیا بەردەوامە
مەودا میدیا-

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە رایگەیاند "رۆژانی چوار، پێنج و شەشـی ئەم مانگە تورکیا هەشت جار سنووری گارەو دێ رەشە، هەفەتباغ و خێرێ بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکردووە، هەروەها نۆ جار بە هێلیکۆپتەر چیای بەهاری لە زاپ بۆردومان کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژانی چوار، پێنج و شەشـی ئەم مانگە  43 جار ناوچەکانی خواکوڕک، بەرێ زینێ، لۆلان، گۆشین و سینینی بۆردومانکردووە، هەروەها   191 جار ناوچەکانی گارە، سێدارێ، گردی زەنگل، گردی رەشید، گرگەشێ، سپیندارێ، مژێ، هەفتەباغ و سیسەری بۆردومانکردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "126 جار ناوچەکانی مەتینا،  دەرگەڵێ، سەری مەتینا لەگەڵ 451 جار رۆژئاوای زاپ و چیای ئامێدی و چیای بەهاری بۆردومان کردووەو بەگشتیی 811 جار بە تۆپ و چەکی قورس ئەو ناوچانەی تۆپباران کردووە".

باسی لەوەشکردووە "سەرەرائ ئەوەی هێزەکانیان ئاگربەستیان راگەیاندووە بەڵام رۆژانە لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە فڕۆکەی چاودێری بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەسەلاتی گەریلا هەڵدەدرێن، سیخوڕی بەسەر هێزەکانیانەوە دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan