کوردستانی
هەسەدە کوژرانی حەوت سەرباز و چەکداری راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) سەبارەت بە ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانیان لەگەڵ توركیا و گرووپە چەکدارەکان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
هەسەدە رایگەیاند "لە باشووری رۆژهەڵاتی منبج هێزەكانیان فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوانێكی خۆكوژی گرووپە چەکدارەکانیان خستووەتە خوارەوە و چەکدارێکیشیان كوشتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ناوچەی دێرحەفەر، هێزەكانیان رووبەڕووی هەوڵێكی دزەكردنی گرووپە چەکدارەکان بوونەتەوەو لە ئەنجامدا چەکدارێکیان كوشتووەو ژمارەیەکی تریان بریندارکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "هێرشێكی هاوبەشی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانیان بۆ سەر باشووری كۆبانی تێکشکاندووەو دوو سەربازی توركیا و ژمارەیەك چەکداریان کوشتووە".
ب ح

بیروڕا