کوردستانی
زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/3/6, سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو داوای لە کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران کرد، رۆژى دووشەممەی هەفتەی داهاتوو کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانى لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوییەکانیان.
بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی دابەشکردنی زەوییەکان بەسەر کەسوکاری شەهیدان، ئەندازیار سەلام بیلال ئەسکەندەر، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم وارسی شەهیدان زەوییان پێدەدرێت، بە مەرجێک پێشتر وەک وارسی شەهید سوودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە وارسی شەهیدان خۆیان ئامادەبن و پێناسەى شەهیدان و کارتی نیشتمانییان پێبێت، زەوییەکانیش بەشێوەی تیروپشک دابەش دەکەن".
ب ح
لیستی ناوی وارسی شەهیدان:

بیروڕا