راپۆرت
هێرشەکانی تورکیا دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە کە دوای پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ئاشتی و چەکدانان، لە رۆژی 2025/3/2، پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاگربەست و پابەندبوونی خۆیان بە پەیامەکەی ئۆجەلان راگەیاند بەڵام تاوەکو ئێستا هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا بەردەوامە.
کامەران عوسمان، سەرۆکی بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی ئاڕاستەی مەودا میدیا کردووەو ئاشکرایکرد "لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا سوپای تورکیا 14 هێرشی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوەو گەریلاکانی پەکەکەش دوو جار وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژی 2025/2/27، پێش بانگەوازەکەی ئۆجەلان، فڕۆکەکانی تورکیا کوێستانەکانی خواکورک و خنێرەیان لە قەزای سیدەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بۆردومان کرد، کاتژمێرێکیش دوای پەیامەکە سوپای تورکیا چیای گارەی لە قەزای ئامێدی سەربە دهۆک بۆردومان کرد و هەمان رۆژ چیای مەتیان و گوندەکانی بەلاڤە و گوهەرزێی لە قەزای ئامێدی بۆردومانکرد، دواتر لە درەنگانی شەو فڕۆکەکانی تورکیا گوندی گەڵاڵەیان لە قەزای ماوەتی سەربە سلێمانی بۆردومان کرد".
ئەوەشی خستەڕوو "لە رۆژی 2025/2/28، تۆپخانەکانی تورکیا جارێکی تر چیای مەتینایان لەنێوان گوندەکانی بەلاڤە وگوهەرزێ بۆردومان کردەوە، لە رۆژی 2025/3/4، هێلێکۆپتەرەکانی تورکیا گەلی مێونیان لە گوندی بەلاڤەی سەربە ئامێدی بە ئامانج گرت، وە هەروەها لە رۆژی 2025/3/5، هێزەکانی تورکیا لە سەربازگەکانیانەوە چیای مەتینایان تۆپباران کردەوەو گەریلاکانی پەکەکەش سەربازگەکانی سوپای تورکیایان بە ئامانج گرت، شەوی رابردووش فڕۆکەکانی تورکیا دۆڵی ژاژۆیان و خەندەکیان لەسنووری گوندی گەڵالەی سەربە ماوەتیان بە سەختی بۆردومان کرد".
باسی لەوەشکرد "بەشێوەیەکی گشتیی لە رۆژی بانگەوازەکەی ئۆجەلانەوە سوپای تورکیا 14 هێرشی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، شەش هێرشیان لەرێی تۆپبرانەوە بووەو پێنج هێرشیان لەرێی فڕۆکەی جەنگیی و سێ هێرشیش لەرێی هێلێکۆپتەرەوە بوون وەهەروەها نۆ لە هێرشەکانی بۆ سەر پارێزگای دهۆک و سێ هێرش بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و دوو هێرشیش بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامداوە".
کامەران عوسمان وتیشی "بۆردومانەکانی تورکیا لە چەند ساڵی رابردوودا بووەتەهۆکاری چۆڵبوونی 190 گوندو ئاوارەبوونی دانیشتووانەکەیی و 721 هاوڵاتیی مەدەنی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی هێرش و بۆردومانەکان، لەمبارەیەوە تیمی کوردستانی عیراقی CPT بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن بۆ ئاشتییەکی راستەقینە بۆ هەڵگرتنەوە و کشانەوەی سوپا و سەربازگەکانی تورکیا لەسنووری هەرێمی کوردستان و قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو خێزانانەی کە بوونەتە قوربانی ئەو شەڕەی کە ماوی 40 ساڵە بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا