کوردستانی
هۆشداری لە بارەی پرۆژەی رووناكییەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە بارەی پرۆژەی رووناكییەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت" تا زووە با فشار بكەین و دەنگ هەڵبڕین و ڕێگە لەو نرخە بازرگانیانە بگرین".
ئەو پەرلەمانتارە روونكردنەوەیەكی وردی لە بارەی پرۆژەی رووناكی و ئامانجەكانییەوە بڵاوكردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە" ئەو پڕۆژەیەی حكومەت ناوی ناوە پڕۆژەی “رووناكی، لە راستیدا پڕۆژەی تاریككردنی گیرفانی هاوڵاتیانە، چونكە نرخی كارەبایان بەلای كەمەوە شەش هێندە تا نۆ هێندە و دە هێندە زیادكردووە".
هەر لە روونكردنەوەكەیدا ئەو پەرلەمانتارە بڕی پارەی پرۆژەی كارەبای 24 سەعاتی بە نمونە دیاریكردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە"ئەگەر خێزانێك ئێستا نزیكەی (1000 كیلۆ وات) كارەبا بۆ مانگێك بەكاربهێنن ئەوە نرخەكەی دەگاتە نزیكەی (23,000) دینار، بەڵام لە پڕۆژەی كارەبای 24 سەعاتی بۆ هەمان بەكارهێنان، واتە (1000 كیلۆ وات) پێویستە زیاتر لە (150,000) دینار بدات بە حكومەت، واتا تێچووی مانگانەی كارەبای ئەو خێزانە لە (23 هەزار)ەوە دەبێتە ( 150 هەزار) دینار".
ئ پ
بیروڕا



