کوردستانی

مەزڵوم عەبدی لەگەڵ كەسایەتییەكانی رەققە كۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی لەگەڵ كەسایەتییەكانی رەققە كۆبووەوە
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات ، بە بەشداری سەرکردایەتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازییەکانی هەسەدە و  فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ شێخ و كەسایەتیەكانی شارەکانی تەبقە و ڕەقە كۆبوونەوە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات  رایگەیاند، "لە ئایندەیەکی نزیکدا چاکسازیی ئیداری و ئابووری دەستپێدەکات، کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی ناوچەکەدایە و وەفدێکیش لە پێکهاتەکانی ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق پێکدەهێنن ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە کاردەکەن بۆ دەرکردنی لێبوردنی گشتیی و چەسپاندنی گیانی هاوکاریی و برایەتی لەسنووری رەققە و گەڕاندنەوەی ئاوارە و پەناهەندەکان بۆ سەر ماڵ و ژیانی خۆیان".

ئەوەشی خستەڕوو "لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی دیمەشق رێککەوتوون خۆیان بەدوور بگرین لە پەنابردنە رێگەچارەی سەربازیی بۆ یەكلایكردنەوەی کێشەکان و تاکە رێگەش دیالۆگی ناوخۆیی هاوڵاتییانی سوریایە 

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان