کوردستانی
ئامادەکارییەکان بۆ دیداری یەکێتی بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی دووەمین دیداری یەکێتی بەردەوامەو لەئێستادا کۆنفرانسی مەڵبەندەکان بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەو هەڵبژاردنی ئەندامانی بەشدار لە دیدارەکە بەڕێوەدەچێت و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دووپاتیدەکاتەوە دیداری یەکێتی وێستگەیەکی گرنگی کاری رێکخراوەییە.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویستە راسپاردەکانی دووەمین دیدار لە ئۆرگانەکان کاری پێبکرێت، بۆ ئەوەی ببێتە بەرنامە و رێچکەی کاری یەکێتی لە داهاتوودا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سازدانی دووەمین دیداری یەکێتی لەم قۆناغە هەستیاردە، وێستگەیەکی گرنگە بۆ بەخۆداچوونەوەو خۆڕێکخستەوەو هەموو ئەو سێکتەرانەی کە لەئێستادا گفتوگۆی لەسەردەکەن، هەروەها داڕشتنی پلانی کاری داهاتوو لەناو حزب و حکومەت".
ئەوەشی خستەڕوو "مەڵبەند بە مەڵبەند کۆنفرانس ئەنجام دەدەن و گوێ لە کادرانی خوارەوە دەگیرێت و پێنیارەکانیان دکرێت بە پڕۆژە و ئاڕاستەی دووەمین دیداری یەکێتی دەکرێت، ئەمەش وێستگەیەکی نوێی کاری یەکێتیە بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان و راسپاردەکانی دیدارەکەش دەبنە رێچکەی چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان".
ب ح
ب ح
بیروڕا



