کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: زەمینەی زیاتر بۆ ژنان دەڕەخسێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان، عیراق و جیهان و داوای نەهێشتنی جیاکاریی و هێنانەدی خواستەکانیان دەکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "باوەڕی پتەو و نەگۆڕیان بە یەکسانی و فراوانکردنی بەشدارییان لە ناوەندەکانی دەسەڵات و بڕیاردا هەیە، لەسەر بنەمای ئەم پرەنسیپە چەسپاوە زەمینەی زیاتر دەڕەخسێنن بۆ ژنان تاوەکو لەناو ریزەکانی یەکێتیدا خەبات بکەن و شانبەشانی کاری رێکخراوەییان، پێکەوە خەباتی ژنان جۆشبدەینەوە و نەهێڵین لەژێر هیچ پاساوێکدا ئازادییەکانیان لێبسەندرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سڵاوی وەفاداری دەنێرین بۆ هەموو ئەو ژنە تەوارانەی لە قۆناغەکانی خەباتی کوردایەتی بەشێک بوون لەکۆڕی تێکۆشان و قوربانییان بەخشیوە لەپێناو گەل و خاکەکەیاندا، چ وەک ژنە پێشمەرگە و شۆڕشگێر، وەک دایک، مامۆستا، چالاکوان کە لە پێشەوەی کۆڕی تێکۆشاندا بوون، هەمیشە خۆیان بەقەرزاریان دەزانن و وەفاداری ماندوبوون و خەباتیان دەبن".
ئەوەشی خستەڕوو "هەمیشە لەگەڵیان بووە و دەبێت، پشتیوان و پارێزەری بەدیهێنانی هەموو خواستەکانیان و لە ریزی پێشەوەی نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەمیان دەبیت، تاوەکو ژنان رۆڵی گرنگتر بگێڕن لە هەرێمى کوردستان و وەک هەمیشە بەشێکبن لە سەرکەوتن و گۆڕانکارییەکان لە هەموو کایەکانی ژیاندا".
ب ح

بیروڕا