کوردستانی

نرخی غازی ماڵان جێگیرە و هیچ قەیرانێكیش لە ئارادا نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی غازی ماڵان جێگیرە و هیچ قەیرانێكیش لە ئارادا نییە


مەودا میدیا-
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گرانبوونی نرخ و قەیرانی غاز لە سلێمانی، بەرپرسێكی شارەكە رایدەگەیەنێت، نرخی غازی ماڵان جێگیرە و هیچ قەیرانێكیش لە ئارادا نییە. 

كۆچەر تاهر، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غاز لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند"هیچ بەرزبوونەوە یان گرانبوونێك لە نرخی غازدا درووست نەبووە و وەك پێشتر هەر بوتڵێكی غاز بە نرخی 8 هەزار و 55 دینار لە رێگەی بریكارەكانەوە بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت". 

وتیشی"بەشە غازی سلێمانی لە وەرزەكانی هاوین و زستانیشدا رۆژانە 12 تانكەرە، كە لە وەرزی هاویندا هەر تانكەرێك بڕی 21 تۆن غازی تێدایە، بەڵام لە وەرزی زستاندا بڕی غزی هەر تانكەرێك بۆ 18 تۆن و نیو كەم دەكرێتەوە، واتا لە زستاندا رۆژانە بڕی نزیكەی تۆن غاز كەمتر دەنێردرێت بۆ سلێمانی". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لەگەڵ كەمبوونەوەی ئەو بڕە غازەش لەم وەرزەدا، بەڵام تا ئێستا هیچ قەیرانێكی غاز درووست نەبووە، هۆكاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بڕی پێویست یەدەكی غازی كۆگاكراویان هەیە و تا ئێستاش تەواو نەبووە".
ئ پ  


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان