کوردستانی

تا ئێستا یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان یەكلایی نەبووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا ئێستا یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان یەكلایی نەبووەتەوە


مەودا میدیا-
ماوەی نزیكەی دوو ساڵە كرێنشینانی هەرێم فۆرمی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا ناوی ئەو خێزانانەی كە سوودمەند دەبن نەگەڕاوەتەوە. 

بەرهەم قەرەداغی، سەرۆكی مەمەڵەی كرێنشینانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند"بەشێكی زۆر لە كرێنشینان بە تایبەتیش ئەوانەی كە فۆرمی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونیان پڕكردووەتەوە ماوەی نزیكەی دوو ساڵە لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی ناوەكانیان و وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونن، بەڵام تا ئێستا پرۆسەكە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە جێبەجێ نەكراوە و هیچ هەنگاوێكی نوێش بۆ تەواوكردنی لە ئارادا نییە". 

وتیشی"بەشێكی زۆری كرێنشینان لە سلێمانی بە شێوەی ئۆنلاین فۆرمی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونیان پڕكردووەتەوە و بەشێكیشیان پڕیان نەركردووەتەوە كە رەنگە بەهۆی بێئاگاییان لە پرۆسەكە فۆرمیان پڕ نەكردبێتەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەپێی ئامارەكانی ئەوان لە شاری سلێمانی نزیكەی 34 هەزار خێزانی كرێنیشین هەن كە بەشی زۆریان خەڵكی كەمدەست و هەژارن".
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان