کوردستانی

باج دەخرێـتە سەر سیمكارتفرۆشەكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


باج دەخرێـتە سەر سیمكارتفرۆشەكان

مەودا میدیا-
بەپێی بڕیارێكی نوێی حكومەتی هەرێم پێویستە بۆ لەمەودوا سیمكارتفرۆشەكان مۆڵەتی فرۆشتن وەربگرن و ماوەی یەك هەفتەشی بۆ دیاریكردوون بۆ دەرهێنانی مۆڵەت. 

كاروان ستار، خاوەنی یەكێك لە دووكانەكانی فرۆشتنی سیمكارت بە مەودا میدیای راگەیاند"سەرجەم سیمكارتفرۆشەكان لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێم ئاگادار كراونەتەوە كە پێویستە لە ماوەی یەك هەفتەدا مۆڵەت دەربهێنن، بەپێچەوانەوە رێگەیان پێنادرێت لە كارەكەیان بەردەوام بن".

وتیشی"بۆ دەرهێنانی مۆڵەتەكە پێویستە پێشەكی 300 هەزار دینار بدەیت و دواتریش ساڵانە لە كاتی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكە پێویستە 150 هەزار دینار بدرێتە حكومەت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"داهاتی فرۆشتنی سیمكارت ساڵانە ئەوەندە زۆر نییە كە 150 هەزاری لێبدرێتە حكومەت و ئەگەر وابێت سیمكارتفرۆشەكان تەنها ماندوێتییان بۆ دەمێنێتەوە". 

باسی لەوەشكرد"بڕیارەكە گەیشتووەتە سەنتەری پارێزگاكان، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە قەزا و ناحییەكان و بەپێی زانیارییەكانی ئەویش ئەو نرخەی كە بۆ دەرهێنانی مۆڵەتەكە وەردەگیرێت جیاوازی هەیە لە نێوان سەنتەری پارێزگاكان و قەزا و ناحییەكان".  
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan