کوردستانی

بارانبارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم بە گشتىی نیمچە هەور دەبێت، لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە بەتایبەت سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و  گەرمیان لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ ناو بەناو باران بارینى کورت خایەن و هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتیی لە دواى نیوەڕۆوە  ئەگەرى باران بارین لە سەر زۆربەى ناوچە جیاجیاکان هەیە، کاریگەرىی ئەم بارانە بە بوونى هەورە تریشقەو لە هەندێ ناوچەى شاخاوی لێزمە بارانى کورت خایەن دەبێت لە شەودا کۆتایى بە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دێت".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر  :  19 پلەى سیلیزى
سلێمانى : 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک :  22 پلەى سیلیزى
دهۆک   : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە :20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى
سۆران   : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ     :  18 پلەى سیلیزى 
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

ب ح
Qaiwan
Qaiwan