کوردستانی
گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/3/9، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە بڕیارێکدا گۆڕانکاریی وادەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نیوە وەرز لە ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵدا کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند "ئەو قوتابخانە و خوێندنگانەی كە بەپێی ساڵنامەی خوێندن دەوامیان كردووە، هەر بەپێی ساڵنامەی خوێندن تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم ئەنجام دەدەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە ئەو قوتابخانە و خوێندنگانەی كە لە ساڵنامەی خوێندن دواكەوتوون لە رێككەوتی (2025/4/13) تاقیكردنەوەی نیوەی وەرزی یەكەم (20 نمرە) بۆ پۆلە ناكۆتاكانی (4-8)ی بنەڕەتی و پۆلەكانی (10 و 11) ئەنجامبدەن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو " تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلەكانی (9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی) لە رێككەوتی (4/8 - 4/21) ئەنجامبدرێت وەك چۆن لە ساڵنامەی خوێندندا هاتووە".
باسی لەوەشکردووە "تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز (خولی یەکەم و دووەم) وەک خۆیی و بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە ئەنجام دەدرێت".
ب ح

بیروڕا