کوردستانی
مامۆستایانى خانهنشین تا كۆتایی ساڵ وانه دهڵێنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم رایگهیاند، بۆ ئەوەی بۆشایی لە ناوەندەکانی خوێندن دروست نەبێت، ئەو مامۆستایانەی خانەنشین دەبن، بەردەوام دەبن لە کاری خۆیان تاوەکو پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ تەواو دەبێت و مووچەشیان بەتەواوی پێدەدرێت.
سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردە رایگهیاند "بەھۆی بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج ھەزار و 500 مامۆستا خانەنشین دەبن".
باسى لهوهشكرد "بۆ ئەوەی بۆشایی لە ناوەندەکانی خوێندن دروست نەبێت، حکومەت رەزامەندی داوە ئەو مامۆستایانە لە دەوامی خۆیان بەردەوام بن تا ئەمساڵی خوێندن تەواو دەبێت، بۆ ئەوەی بۆشایی لە پرۆسەی خوێندن دروست نەبێت".
وتوشی "ھەر مامۆستایەک خانەنشین بووبێت موچەی چەندی کەمبێت حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیان پێ دەدات، بۆیە ئەو رێژەی موچەی مامۆستایان بەھۆی خانەنشینی کەمدەبێتەوە بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵی خوێندن".
ع
بیروڕا



