کوردستانی
گه‌رما ده‌ستپێده‌كات و باران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌وه پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه و گه‌رما ده‌ستپێده‌كات.
پشتیوان پێنجوێنی، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لە رۆژی چوارشەممەوە 12ی مانگ و رۆژانی دواتر شەپۆلێکی گەرما روودەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوه".
وتیشى "بەپێی پێشبینی ئێستا شەپۆلی گەرماکە 7 رۆژ بەردەوامی دەبێت، بەگشتیی پلەکانی گەرما مەودای 12ی مانگ بۆ 19ی مانگ بەراورد بەم چەند رۆژە 8 بۆ 11 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە شاری سلێمانی پلەی گەرما لە 16 پلە بەرزدەبێتەوە بۆ 24 بۆ 25 پلە، ئەم شەپۆلە گەرمایە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرەو پێشەنگ و پێشهاتی هاتنی شەپۆلی باران بارینی باشە بۆ ناوچەکانمان".
ع
بیروڕا



