کوردستانی

سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیرى كاره‌با تۆماركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیرى كاره‌با تۆماركرا

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆى گرانى نرخى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى، سكاڵاى له‌سه‌ر وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم تۆماركرد.

عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،  لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی، لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبای ماڵان، سکاڵای یاساییم لەسەر كه‌مال محه‌مه‌د، وەزیری کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەریی هەرێم تۆمار کرد".

ناوەڕۆکی سکاڵاکە:
١- لە زیادکردنی نرخی کارەبای ماڵان بەناوی دابینکردنی کارەبای ٢٤ سەعاتییەوە، حکومەت پشتی بە هیچ یاسایەک نەبەستووە، ئەمەش پێشێلکاریی زەقی دەقی بڕگەی یەکەمی ماددەی (٢٨)ی دەستوورە.

٢- زیادکردنی نرخی کارەبا، پێشێلکاریی ڕێنمایی ژمارە(٢)ی ساڵی (٢٠٢١)ی وەزارەتی کارەبایە کە لە خشتەی (٥)ی ڕێنماییەکەدا، بۆ ئاستی یەکەمی بەکارهێنان بۆ مانگێک (١ تا ٤٥٠)، نرخی یەک کیلۆ وات بۆ سەعاتێک تەنها بە (١٨) دینار دەستنیشان کراوە.

٣- زیادکردنی نرخی کارەبا دژی بەرژەوەندی هاووڵاتیانەو لە دەستنیشانکردنی نرخەکاندا بە هیچ جۆرێک ڕەچاوی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان نەکراوە.

بۆیە داوامان کردووە دادگا بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوەو وەزارەتی کارەباو حکومەت پابەند بکات بە دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتیان بە نرخی حکومی کە (١٨) دینارە بۆ یەک کیلۆ وات بۆ سەعاتێک.

ع

Qaiwan
Qaiwan