کوردستانی
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى: كوردى سوریا چه‌كبكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی مەهەپە رایگه‌یاند، بانگەوازەکەی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، یەپەگەش دەگرێتەوە و دەبێ ئەوانیش چەک دابنن.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، سه‌رۆكى حزبى مه‌هه‌په رایگه‌یاند "بانگەشەی ئەوەی کە یەپەگە و گرووپە هاوشێوەکانی دیکە لەم بانگەوازەدا دوورخراونەتەوە، پێچەوانەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان و داواکارییەکانیه‌تى".
وتیشى "بانگەوازه‌كه‌ى عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، بۆ داماڵینی چەک و هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارتە، یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگەش دەگرێتەوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەگەر یەپەگە پەیڕەوی لە بانگەوازی ئۆجەلان نەکات و بەردەوام بێ لە بوونی چەکداری خۆی، تورکیا رێوشوێنی سەربازیی زیاتر لە دژی ئەم گروپانە دەگرێتەبەر".
ع
بیروڕا



