کوردستانی
مه‌سرور بارزانى: واز له بستێكى خاكى هه‌رێم ناهێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، بە هەموو جۆرێك ئامادەین بەرگریی لە مافی خەڵكی كوردستان و جووتیاران بكەین و واز لە بستێك خاكی ئەم كوردستانە ناهێنین.
مەسروور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى جوتیارانى سنورى كه‌ركوكى كرد و رایگه‌یاند "هاتووم بۆ دووپاتكردنەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ جوتیاران و هێزی پێشمەرگە".
وتیشى "ده‌ستخۆشى له پێشمەرگە دەكەم كە شەوو رۆژ شەونوخونی دەكەن لە پێناو ژیانی ئێمە و ئێستەیش هەموومان قەرزاری پێشمەرگەكانین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دیمەنەكانمان بینی كە چۆن پەلاماری جوتیارەكان درا، ئێستەیش بە هەموو جۆرێك ئامادەین بەرگری لە مافی خەڵكی كوردستان و جوتیاران بكەین و واز لە بستێك خاكی ئەم كوردستانە ناهێنین".
ع
بیروڕا



