کوردستانی
رۆژئاواى كوردستان و سوریا رێككه‌وتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كاتی سوریا رێككه‌وتنیان كرد و هه‌سه‌ده تێكه‌ڵى سوپاى سوریا ده‌كرێت.
به‌پێى هه‌واڵێكى سه‌رۆكایه‌تیی سوریا "رێككەوتن واژۆكرا بۆ تێکەڵکردنی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ناسراو به هەسەدە لە دامودەزگاکانی کۆماری عەرەبی سوریا".
باس له‌وه‌شكراوه "جەختکردنەوە لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا كراوه‌ته‌وه و دابه‌شبوون ره‌تكراوه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، هه‌ر یه‌كه له مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌و ئه‌حمه‌د جۆلانى، سه‌رۆكى كاتی سوریا كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌سه‌ده به‌شێك بێت له سوپاى سوریا.
له دواى رووخانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د و هاتنه سه‌ر حوكمى ئه‌حمه‌د جۆلانى، سه‌رۆكى هێزه‌كانى ته‌حریر شام، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى سوریا‌و رۆژئاواى كوردستان له‌باره‌ى چاره‌نوسى رۆژئاوا ئه‌نجامدراوه.
ع
بیروڕا



