کوردستانی
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوویەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوویەوە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەرە بە 148 هەزار و 200 دینار لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ 100 دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار و 400 دینار بووە.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە نرخی دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە لە كاتێكدا پێشتر نرخی هەر سەد دۆلارێك لە سەروو 150 هەزار دینارەوە بوو.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانی راگەیاندووە"بەرزبوونەوەی نرخی دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێكارە یاساییانەی كە بانكی مەركەزی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار گرتوویەتیەبەر، هاوكات حەواڵەی دەرەوەی وڵات زۆر خێرا بووە لە رێگەی سەكۆ ئەلكترۆنییەكانەوە و بازرگانەكان كەمتر لەبازاڕدا پارەكانیان دەگۆڕنەوە بە دۆلار و بۆ گۆڕینەوەی پەنا بۆ بانكە ئەلكترۆنییەكان دەبەن".
ئ پ
بیروڕا



