کوردستانی
پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عیراق لە سبەینێوە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان روو لە بەرزبوونەوە دەكەن.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق بڵاویكردەوە، لە رۆژی چوارشەممەوە كەشوهەوا تا رادەیەك گۆڕانكاری بەسەردا دێت و لە بەشێكی زۆر لە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانیش ئەو گۆڕانكارییە دەیانگرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، رۆژی چوار شەممە تەم دروستدەبێت و دواتر دەبێتە پەڵەهەور، دواتریش پلەكانی گەرما لە تەواوی ناوچەكان بەرزبوونەوە تۆمار دەكەن.
دەستەی كەشناسی عیراق باسی لەوەشكردووە، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بەگشتی ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش لە خوارووی عیراق، بەرزتردەبنەوە.
ئ پ
بیروڕا



