کوردستانی

تا ئێستا هەرێم هەموو داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نەناردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا ئێستا هەرێم هەموو داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نەناردووە


مەودا میدیا-
حكومەتی عیراق تا ئێستا سوورە لەسەر نەناردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم و پەرلەمانتارێكی پێشووی پەرلەمانیش دەڵێت"نابێت عیراق مووچە وەك بارمتە بەكاربهێنێت". 

شیوان غەریب، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند"راستە كێشە لە نێوان حكومەتی عیراق و هەرێم هەیە، بەڵام ناكرێت مووچەخۆران بكرێتە قوربانی ئەو ململانێیەی كە لە نێوان هەردوولادا هەیە و مووچە و قووتی خەڵك وەك بارمتە بەكاربهێنرێت".

وتیشی"تا ئێستا حكومەتی هەرێم نزیكەی 52 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی یەك رەوانە كردووە و بۆ مانگی دووش هیچی نەناردووە، لە كاتێكدا حكومەتی عیراق باش دەزانێت داهاتی ناوخۆی هەرێم زۆر لو بڕە زیاترە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو داواكارییانەی بەغدا لە هەرێم هەیەتی تا ئێستا جێبەجێنەكراون و هەندێكیشیان هەرێم ئامادە نییە جێبەجێیان بكات كە گرنگترینیان بۆ هەرێم ناردنی ئایبانی ئەو فەرمانبەرانەیە كە هەژماری منیان پڕكردووەتەوە". 

باسی لەوەشكر"دەبێت رێكەوتنێكی تۆكمە و تەواو لە نێوان هەرێم و بەغدا بكرێت و چیتر حكومەتی عیراق مووچەی فەرمانبەران وەك فشار لەسەر حكومەتی هەرێم بەكارنەهێنێت". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan