کوردستانی

هاوڵاتییان توانای كڕینی گۆشتیان نەماوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییان توانای كڕینی گۆشتیان نەماوە


مەودا میدیا-
نرخی گۆشتی سوور لە عیراق بە شێوەیەك بەرزبووەتەوە كە هاوڵاتییانی كەمدەرامەت و تاناتەت مامناوەندیش توانای كڕینیان نەماوە. 

میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردووەتەوە، نرخی كیلۆیەك گۆشتی سوور لە بەغدا لەنێوان 22 بۆ 25 هەزار دیناردایە، لە كاتێكدا پێشتر 18 هەزار دینار و كەمتر بوو. 

عومەر محەمەد، خاوەنی یەكێك لە دووكانەكانی گۆشتفرۆشتن لە كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند"هەرچەندە تا ئێستا لە هەرێم نۆخی گۆشت بەو رادەیە بەرز نەبووەتەوە، بەڵام هۆكاری ئەو بەرزبوونەوەی نرخ لە عیراق بۆ رێكەوتنی نێوان هەسەدە و حكومەتی سوریا و بەرزبوونەوەی نرخی لیرەی سووری دەگەڕێتەوە، چونكە زۆربەی ئەو گۆشتەی دێتە عیراقەوە لە سووریاوە هاوردە دەكرێت". 

وتیشی"ئێستا نرخی كیلۆیەك گۆشتی كاوڕ 18 هەزار دینارە و گۆشتی گوێرەكەش بە ئێسقانەوە 13 هەزار دینارە و بەبێ‌ ئێسقانیش بە 17 هەزار دینارە، بەڵام گۆشتی بەرخ گرانترە و یەك كیلۆی لە نێوان 21 بۆ 22 هەزار دیناردایە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"پێشبینی دەكەن نرخی گۆشت لە هەرێمیش بەرز ببێتەوە، چونكە ئێستا بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق بەهۆی گرانی گۆشت لە ناوچەكانی خۆیان لە كاتی هاتنیان بۆ هەرێم بڕێكی زۆر گۆشت دەكڕن و ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخ درووست دەكات".  
ئ پ  
Qaiwan
Qaiwan