کوردستانی
دوانەیەكی پێكەوەنوساو لە كەركوك لەدایكدەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە حاڵەتێكی دەگمەن و كەموێنەدا شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی شاری كەركوك ژنێك دووانەیەكی پێكەوە نووساوی بووە.
د.سۆزان وەهبی، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون لە شاری كەركوك رایگەیاند"ئەو دوانەیەی كە لەدایكبووە پێكەوە نوساون و لە كاتی سۆناریشدا دەركەوتووە كە یەك دڵ و یەك جگەریشیان هەیە".
وتیشی"دۆخی تەندروستی ئەو دوانەیە تا ئێستا جێگیرە و هیچ مەترسییەكی ئەو لەسەر ژیانیان نییە و لە پشكنینەكانیشیان بۆی بەردەوامن.
باسی لەوەشكرد"ئەم حاڵەتە حاڵەتێكی زۆر دەگمەنە و لە هەر 50 بۆ 200 هەزار ژنێك رەنگە حاڵەتێكی وا روو بدات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"پێشتر لە شاری كەركوك یەك جار حاڵەتی لەو شێوەیە تۆمار كراوە كە پێش نۆ ساڵ بووە".
ئ پ
بیروڕا



