کوردستانی
نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ جیاواز ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هاوسه‌رۆكى پارتى یه‌كسانى و دیموكراسى گه‌لان ناسراو به ده‌م پارتى له په‌رله‌مانى توركیا رایگه‌یاند، نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ جیاواز ده‌بێت و نه‌ورۆزى ئاشتیی ده‌بێت.
تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكی دەم پارتی رایگه‌یاند "نه‌رۆزى ئه‌مساڵ زۆر گرنگە و دەبێت بە جوانترین شێوە یادیبكەینەوە".
وتیشى "هەموو شتەكان بۆ كورد باش هاتوونەتە پێش، دەرفەتەكە زێڕینە و بەری رەنج و تێكۆشانی گەلەكەمان دەدرووینەوە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كۆتایی مانگى رابردوو، له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیی له توركیا، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى، سه‌رۆكى زیندانیكراوى په‌كه‌كه وتاره مێژووییه‌كه‌ى خوێندرایه‌وه كه باس له چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له توركیا ده‌كات.
ع
بیروڕا



