کوردستانی
له سنورى سلێمانى بایكۆت به‌رده‌وامه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
تا ئێستاش له سنورى پارێزگاى سلێمانى بایكۆتى قوتابخانه‌كان به‌رده‌وام و به‌شێك له قوتابخانه‌كان داخراون.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "تا ئێستا به‌شێك له قوتابخانه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى بایكۆت تیایاندا به‌رده‌وامه‌و نه‌كراونه‌ته‌وه".
له مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو، به‌هۆى نه‌دانى مووچه‌كانیان و ئه‌نجامنه‌دانى ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، مامۆستایانى پارێزگاى سلێمانى بایكۆتى خوێندنیان كرد.
دواتریش بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته 13 مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر، مانیان له خواردن و خواردنه‌وه گرت له به‌رده‌م باره‌گاى یوئێن له سلێمانى.
له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌شى زۆرى قوتابخانه‌كان به داخراوى ماونه‌ته‌وه و تا ئێستا خوێندن ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بۆ پۆله ناكۆتاكان كه‌متر له دوو مانگ ده‌وام ماوه، به رۆژى خوێندنیش كه‌متر له مانگێك ماوه.
بیروڕا



