کوردستانی
دارا سێکانیانی: حکومەتی هەرێم نایەوێ کێشەکان چارەسەربن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆرینەی پەیوەندی بە هەرێم هەیە کە ئامادەی چارەسەری کێشەکان نییە.
دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەنێوان بەرداشی هەردو وحکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانیی ناڕێکی پەیوەندییەکانیان".
وتیشی "ئەم بابەتە دووسەرەیە، بەشێکی زۆری کەمتەرخەمییەکە لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە، حکومەتی هەرێم جدیی نییە لە چارەسەری کێشەکان و دوای زیاتر لە ساڵێک ئامادەی تەوتینی مووچە نییە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەرێم گرفت بۆ تەوتین دروست دەکات و داهات رادەست ناکات، لیستێکی بێ گرفت و بێ کێشە بۆ بەغدا رەوانە ناکات".
ع
بیروڕا



