کوردستانی

حكومه‌تى هه‌رێم باسى مووچه‌ ناكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى هه‌رێم باسى مووچه‌ ناكات

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه‌ و دواى زیاتر له‌ 100 رۆژ باسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ سێ پرس تایبه‌ت ده‌بێت "خستنەڕووی دواپێشهاتی كۆبوونەوە هاوبەشەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عیراق و نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان".

هه‌روه‌ها "خستنەڕووی دووپێشنیازی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ئەو كەمئەندامانەی پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە، رازیبوونی سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچووكەكانی لاوان بۆ لێخۆشبوونی 100% یان 50% قیستی ماوە بۆ سودمەندانی كۆچكردوو".

"دیاریكردنی رۆژەكانی پشوو و بۆنە فەرمییەكانە لە رۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان".

ع
Qaiwan
Qaiwan