کوردستانی

لە شرناخ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە شرناخ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

مەودا میدیا-

پارێزگاری شرناخ، کە سەربە ئاکەپەیە قەدەغەی هاتوچۆی لە 11 ناوچەی سنووری پاێزگاکە راگەیاند .

پارێزگاری شرناخ بڵاویکردەوە "بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ چیاکانی جودی، گابار، کورت و بەستا، قەڵای مەمێ، دۆنمەزلەر، کۆڤانکایا، تەختەڕەش، ئینجەبەلداگلاری، ئۆیامکایا، ئاڵتینداگلار دەگرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "قەدە‌غەی هاتوچۆ بۆ ماوەی 15 رۆژ بەردەوام دەبێت و لە 3/13 تاوەکو 3/27 بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەدا رێگە بەهیچ چالاکییەک نادرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan