کوردستانی

مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/3/12، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوەو و بارودۆخی سیاسی و گۆڕانکارییەکانی سوریایان تاوتوێ کردووە.

بارەگای بارزانی رایگەیاند "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکدا مەزلوم عەبدی وردەکاریی و ئەنجامی سەردانەکەی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا بۆ  بارزانی روونکردووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مەسعود بارزانی و مەزلوم عەبدی جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە کە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا و هەروەها ئەوەش دوپاتکرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سوریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan