ئابووری

کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

دوای گەیشتنی پارەی مووچە لە بەغدا، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی بەبێ ناوی مامۆستایانی گرێبەست بڵاوکردەوە، ئەگەرچی بڕیاربوو لەگەڵ فەرمانبەران مووچەکانیان وەربگرن.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "جگە لە مووچەی مانگی دوو، لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و کەرکوک مووچەی مانگی هەشتی ساڵی رابردووی وانەبێژی ئەو مامۆستایانەی کە ئێستا بوون بە گرێبەست خەرج دەکرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە، بەبێ ناوی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆکاری ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال