ئابووری
له پرۆژه‌ى رووناكى ئه‌گه‌ر پاره‌ى كاره‌با نه‌ده‌ى كاره‌باكه‌ت ده‌بڕدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له پرۆژه‌ى رووناكى كه مه‌به‌ست لێى كاره‌باى 24 كاتژمیّرییه، ئه‌گه‌ر به‌شداربوویه‌ك پاره‌ى كاره‌با نه‌دا كاره‌باكه‌ى ده‌بڕدرێت.
عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی رایگه‌یاند "جاران ئاسایی بوو پارەی کارەبا ببێت بە قەرز لەسەر هاوڵاتیی، بەڵام لە پڕۆژەی رووناکی، بەو نرخە بازرگانییەش، هیچ لەسەرت ناوەستن".
باسى له‌وه‌شكرد "ئەگەر بە (کاش) پارەی مانگانە نەدەیت، کارەباکەت دەبڕن و ماڵەکەت تاریک دەکەن".
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له پرۆژه‌ى رووناكى تا ئێستا هیچ نرخێكى فه‌رمى دانه‌نراوه و ئه‌و نرخانه باس ده‌كرێن فه‌رمى نین و له وه‌زاره‌ت دیارى نه‌كراون".
ع
بیروڕا



