کوردستانی

پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت نزیكه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت نزیكه‌

مه‌ودا میدیا-

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان، هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم پێكبێت.

عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند "هیچ شتێك لەبەردەم پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگر نییە و بەمنزیكانە حكومەت پێكدەهێنرێت".

هه‌نگاوه‌كان باش رۆیشتوون، وەفدی پارتی و یەكێتی به ‌ئیجابی باسی ده‌كه‌ن و نزیكبونه‌وه‌ی باش هه‌یه‌ و به‌م نزیكانه‌ حكومه‌ت پێكدێت".

وتیشی "پێموانییه‌ گرفتی له‌و شێوه‌یه‌ مابێت، هه‌موو بابه‌ته‌ گرنگه‌كان گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە، هه‌نگاوه‌كان باش دەڕۆن، هیچ گرفت نییه‌و  قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان قۆناغێکی گرنگە و به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌موولایه‌كه‌ ‌ قۆناغه‌كە تێپەڕێت".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، به‌رپرسێكى حزبى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "داخوازییه‌ گه‌وره‌كان تا راده‌یه‌كى زۆر یه‌كلاكراونه‌ته‌وه‌ و وه‌زاره‌ت و پۆسته‌ باڵاكان له‌نێوان هه‌ردوو حزب یه‌كلابوونه‌ته‌وه‌، هه‌ندێك پۆست ماون هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت تیایاندا به‌شداربن، هه‌روه‌ها سیاسه‌تى داهاتوو حكومه‌ت و شێوازى بڕیاردان كه‌ ئه‌مه‌ داخوازیى یه‌كێتییه‌ و ده‌یه‌وێت هه‌ر شتێك بڕیارى له‌سه‌ردرا به‌شداربێت تیایدا".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال