کوردستانی
عومەر حاجی ئەحمەد: دیدار مۆدێلێکی نوێی کاری حزبیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی دووەمین دیداری یەکێتی بەردەوامەو لەئێستادا کۆنفرانسی مەڵبەندەکان بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەو هەڵبژاردنی ئەندامانی بەشدار لە دیدارەکە بەڕێوەدەچێت و لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیش دووپاتیدەکاتەوە دیداری یەکێتی هەنگاوێکی نوێی کاری رێکخراوەییە.
عومەر حاجی ئەحمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دیدار مۆدێلێکی نوێی کاری حزبیە، هەنگاوێکە بۆ گەڵاڵەکردنی راوبۆچوونی تێکڕای هەڤاڵان، بۆ دۆزینەوەی باشترین و گونجاوترین فۆڕمی کاری رێکخراوەیی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دیدار دەرفەتێکی کراوەیە بۆ ئەوەی هەڤاڵانی یەکێتی بێ جیاوازی سەرنج و تێبینی و پێشنیازەکان ئاڵوگۆڕ بکەن و سەرئەنجام پرۆژەیەکی گونجاو بۆ کاری داهاتوو پەسەندبکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بەشداریپێکردنی تێکڕای کادران و تێکۆشەران و دۆستانی حزب لەم دیدارەدا دەرخەری ئەو حەقیقەتەیە کە یەکێتی ئامانجێتی کارنامەی حزب لەسەر بنەمای وەرگرتنی راوبۆچوونی هەڤاڵانی یەکێتی دابڕێژێت".
باسی لەوەشکرد "لە دیداری یەکەمی یەکێتی، توانییان هەنگاوێکی کاریگەر بنێن، لە هەڵبژاردنی رابردوو بەرهەمی دیدارو کاریی پێکەوەیتان بینی، دڵنیان ئەم دیدارەش یەکێتی دەباتە قۆناغێکی نوێی گەشەکردنەوە".
ب ح

بیروڕا