کوردستانی

شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئاشکرایکرد لە مەودای 19ی ئەم مانگە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگ چەند شەپۆلێکی باشی باران لەگەڵ تەرزەو بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی گۆڕانکارییەکانی ئێستا رێژەیەکی زۆر باش باران تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە لە مەودای 19 تاوەکو کۆتایی مانگ بەشێکی باشی ئەو مەودایە سیستمی تەڕو باراناویی باڵادەست دەبێت لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد  "دوای ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بە تایبەت لە 19ی مانگ  بۆ سەرەوە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری بۆ سەر دەریای ناوەڕاست و سوور شەپۆلێکی سەرتاسەریی روو دەکاتەوە ناوچەکانمان، بەپێی گۆڕانکارییەکان ئەگەری هاتنی شەپۆلی تری دابارینی تری باشتر هەیە ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan