کوردستانی

جەمیل بایک: هەندێک لایەن هەوڵی نانەوەی پشێووی دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەمیل بایک: هەندێک لایەن هەوڵی نانەوەی پشێووی دەدەن
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)  ئاشکرایکرد کە ئەوان پابەندن بە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە رایگەیاند "پێویستە دەوڵەتی تورک هێرشەکانی رابگرێت، تاوەکو دەرفەت بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتیی دروست ببێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەبێت هەلومەرجی تایبەت لەپێناو بەستنی کۆنگرەی پەکەکە بڕەخسێنرێت، بەڵام هەندێک لایەن لە تورکیا هەوڵی نانەوەی پشێووی دەدەن، تاوەکو هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتیی نەچێتەپێشەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات  و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا دەستپێکێکی باشە و پێشوازیی لێدەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan