کوردستانی
هۆزان عەفرینی: رێککەوتنی 10ی ئادار بۆ کورد گرنگە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا، کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوەو چاودێرێکی سیاسی کوردیش رێککەوتنەکە بە مێژوویی ناودەبات.
هۆزان خەلیل عەفرینی، چاودێری سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "رێککەوتنی 10ی ئاداری ئەمساڵ بۆ گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە تایبەت خەڵکی ناوچە داگیرکراوەکانی وەک عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی، هەروەها گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لە حەلەب زۆر گرنگە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەندێک کەس و لایەن ناڕازیین لە رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، بەبێ بنەما ناوی دەبەن بەڵام ئەوان ماڵ و موڵکیان لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی داگیرنەکراوەو ئازاری ئاوارەییان نەچەشتووە کە حەوت ساڵە لەژێر زوڵم و هەڕەشەی لەناوبردنی شوناس و گۆڕینی دیموگرافیای خاکەکەیاندان لەلایەن داگیرکەری تورک و چەتەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "رێککەوتنی 10ی ئادار دەرفەتێکی مێژووییە بۆ کورد، چونکە یەکەمجارە سەرۆکی سوریا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کورد دانوسستان بکات و باس لە مافەکانی کورد بکرێت لە رۆژئاوای کوردستان".
ب ح

بیروڕا