کوردستانی

ئەنەکەسە دەستووری نوێی سوریا رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنەکەسە دەستووری نوێی سوریا رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

ئەنجومەنى نیشتمانى کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) لەبارەی دەستوورى نوێى سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد کە دەستوورەکە رەتدەکەنەوەو فرەیی لە سووریا پشتگوێخستووە.

ئەنەکەسە رایگەیاند "دەستوورەکەی شەرع فرەیی لە سوریا پێشتگوێ خستووە وەک دەوڵەتێکى فرە نەتەوەیی و ئایین، تەنها ناسنامەى یەک نەتەوەیى لە ناونانى دەوڵەت جێگیر کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەستوورەکەی شەرع سیستمى حکومى مەرکەزی تۆختر کردووە و دەسەڵاتى زۆرى داوەتە سەرۆککۆمار، بەبێ گەرەنتى لە جیاکردنەوەى نێوان دەسەڵاتەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "دەستوورەکەی شەرع هەنگاوێکى ترە بۆ تاکڕەویى لە دەسەڵات، پێویستە سەرجەم هێزە نیشتمانی و دیموکراسیی و نەتەوەییەکان هەڵوێستیان هەبێت، بۆ ئەوەى چاو بە نووسینەوەی دەستوورەکە دا بخشێنرێتەوە و فرەیی سیاسی و نەتەوەیى تێدا جێگیربکرێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan