کوردستانی
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە بۆ پارێزگای سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند "سبەینێ کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ لەسنووری پارێزگای سلێمانی و بە دیاریکراوی لە سەنتەری شار هەڵدەستن بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی تاوەکو رۆژی سێشەممە 2025/3/18، بەردەوام دەبێت و لەم نێوەدا کارەبای نیشتیمانی بەردەوام کارا دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم تاقیکردنەوەیە رێکارێکی رۆتینیە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبا، بە ئامانجی دۆزینەوە و دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی سەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا".
ئەوەشی خستەڕوو "تاقیکردنەوەکە هەموو گەڕەکەکانی ناوشار ناگرێتەوەو سنووردارە لە چەند شوێنێکی دەست نیشانکراو، بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان پێشوەختە ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە".
ب ح

بیروڕا