کوردستانی
نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی بێهیوابوون لە ئەگەری گەڕانەوەی نەوتی رووسیا بۆ بازاڕەكانی جیان نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.
شەوی رابردوو لە كاتی داخستنی بازاڕەكان نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور 70 سەنت بەرزبووەوە و نرخی یەك بەرمیل گەیشتە 70 دۆلار و 58 سەنت و نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش گەیشتە 67 دۆلار و 18 سەنت.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەهۆی دەنگۆی ئەنجامدانی ئاگربەست لە نێوان ئۆكراینا و رووسیا و گەڕانەوەی نەوتی رووسیا بۆ بازاڕەكان نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیبوو، بەڵام دواكەوتنی ئاگربەستەكە و نەگەڕانەوەی نەوتی رووسیا بۆ بازاڕەكان جارێكی تر بوو بە هۆكاری بەرزبوونەوی نرخی نەوت لە جیهاندا.
ئ پ
بیروڕا



